میتامورفس یان ریفراندوم

0


پێش چەند سالێک رومانی مەسخی کافکام خوێندەوە کە هاورێی خوشەویست Peshawa Fattah کردویەتی بەکوردی بە شێوەزاڕی سورانی ....
نازانم بۆ؟ بەلام ئێستا من هەست بە بەدگورانێکی سەیر ئەکەم ... هەمیشە لەناو گەرەکەکان دا مروڤ ئەبینم بێ سەر ... دوێنێش کە لە بازار بووم هەستێکی زور ترسناک دایگرتم هەستی گریگور سامسا کاتێک کە بەیانیێک لەخەونگەلێکی بێئارامە وە بەخەبەر دێت و خوی لەناو جێگاکەی دا بە ڕمووزنبوویی دەبینێتەوە، منیش زور بەیی کەسەکان بەو رمووزنبوویی یەم بینیمەوە ...
زور سەیر بوو هەمویان چەپلەیان لێئەدا و قسەیان دەکر بەلام لەبەر چی ئەوان خویانیش نەیاندەزانی...
هەندێک لەوان باسی وشەیێک دەکرد کەمن مانایی ئەو وشەیەم نەدەزانی ، منیش هەر ئێکسەر پرسیارم لەیەکێک لەو کەسانە کرد کە هەلپەرکێی ئەکرد و بە جوش و خروشەوە ئەوت تەواو ...تەواو ... هەموو شتێک بەجێ هات...
پێی وتم ئەرێ کاکە "ریفڕانودوم" یانی چی؟
یەکسەر بێی ئەوەیی بزانێت چیم وت و مەبەستم چیە وتی دەولەتی کوردی .....دەولەتی کوردی.... 25 مانگ ...
منیش دیسان وتم کاکە تێم بگەیێنە چی؟
وتی بەرەو سەربەخوی ...بەرەو سەربەخوی...
پاشان ئالاکەیی هەلگرد و رویشت و دیسان دەست بەهەلپەرکێ کرد ....
لەو دەمەیا هەستم کرد ئێمە توشی بەدگورانێکی گەورەبوین ، میتامورفسێک لە تاعوون خرابتر، مەسخێک کە هەمیشە کابوسێکە لەناو عەقلم دا ...
منیش ئەمرو توشی بەدگۆران بووم ، ئێستا منیش ئەلێم ...
بەڵێ بو ریفراندوم
نەخێر بۆ نەخێر

نڤیسین : زانا واحد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

مافێ بەلاڤكرنا ڤان بابەتان یێ پاراستیە © MÎTRA